بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەندێ سەرچاوەی سەر بە بەرخۆدانی فەلەستین بە تەسنیمی وت: هاوکاری هەندێ لە گرووپەکانی ناو سوپای ئیسرائیل یەکێک لە کلیلەکانی داچڵەکاندنی سەرسووڕهێنەری زایۆنییەکانە لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا.
بە وتەی ئەم سەرچاوانە، ئەگەرچی حەماس و جرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە مێژە ژێرخانی ڕزەمی و هەواڵگری بەرفراوانیان بۆ ئۆپ اسیۆن دژی زایۆنییەکان ئامادە کردبوو، بەڵام یەکێک لە هۆکارە کاریگەرەکانیش دزەی بعرخۆدان لە ریزەکانی سوپای ئیسرائیل بوو. سوپایەک کە لە گەندەڵی و شپرزەیی سەرکردەکانی زایۆنیستی ماندوون و بێ هیوان لە داهاتووی ئیسرائیل .
ئەم گرووپانە لە سوپای ئیسرائیلدا زانیاری زۆر گرینگیان لە شوێنە هەستیار و شاراوەکانی ئەم رژێمەیان داوەتە بەرخۆدانی فەلەستین.
بەشێک لە زانیارییە بە دەست هاتووەکان لەو ناوچانەی کە بەرخۆدان لەوێوە هاتووە لە رێگای هەندێ هێزی سوپای ئیسرائیلەوە وە دەست هاتووە و ژمارەیەکیان زۆر لەمە پێشتر لەگەڵ گرووپەکانی بەرخۆدان هاوکارییان لەگەڵ بەرخۆدان کردووە و لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا ڕێنمایی باشیان داوە.
ئەم سەرچاوانە زیادیان کردووە: ئەم هاوکارییانە تەنیا پرسی هەواڵگری نەبووە و لە مێژە فەلەستینییەکان بەشێک لە جیهازاتی خۆیان لە سەربازان و سوپای ئیسرائیل دابین دەکەن.
Your Comment